AM:11:39:25/02/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس لە هەڵەکانی دی گریگۆریۆ بێزاربووە و
دەیەوێت ئەلیسۆن بگوازێتەوە بۆ جێگەکەی.
بارودۆخی ناو یانەی یۆڤانتۆس بەهۆی هەڵە
کوشندەکانی دی گریگۆریۆ گەیشتووەتە ئاستی تەقینەوە، بە جۆرێک رۆژنامەی لاگازێتا
دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم گۆڵپارێزە وەک خاڵی لاوازی تیپەکە دەبینرێت
و بووەتە هۆی لەدەستدانی خاڵی گرنگ لە خولی ئیتاڵی و چامپیۆنزلیگدا.
لە لایەکی تریشەوە، بەهۆی ئەوەی ماتیا پێرین
دەیەوێت ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی لە یانەیەکی تر و گۆڵپارێزی سێیەمیش بیری لە
وازهێنان کردووەتەوە، یانەکە بڕیاری داوە شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەی
گۆڵپارێزەکانیدا بکات.
راپۆرتەکان
باس لەوە دەکەن کە یۆڤانتۆس چاوی بڕیوەتە خولی ئینگلتەرا و دۆخی ئالیسۆن بێکەر لە
یانەی لیڤەرپوڵ لەژێر چاودێریدایە، چونکە ئەم ئەستێرە بەڕازیلییە خاوەنی ئەزموونێکی
زۆرە و دەتوانێت کێشەکانی هێڵی بەرگری خانمە پیرەکە چارەسەر بکات.
ئالیسۆنی تەمەن 33 ساڵ شارەزاییەکی باشی لە خولی
ئیتاڵیدا هەیە، چونکە پێشتر لە یانەی رۆما یاری کردووە و لەژێر سەرپەرشتی لوچیانۆ
سپالێتی، راهێنەری ئێستای یۆڤانتۆس، ئاستێکی بەرزی نیشان داوە.
هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ تا ساڵی 2027
بەردەوامە، بەڵام گواستنەوەی مامارداشویلی بۆ ئانفێڵد ڕەنگە ڕێگە بۆ ڕۆشتنی
ئالیسۆن خۆش بکات.