ریاڵ مەدرید بەهۆی سیاسەتی لاوەکانییەوە هاوینی داهاتوو 100 ملیۆن قازانج دەکات

AM:11:05:25/02/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید لەسەر سیاسەتە بەهێزەکەی پێگەیاندنی بەهرەمەندەکانی بەردەوامە و سوودێکی دارای گەورەش بەدەستدەهێنێت.

سیاسەتی ناسراوی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ بەڕێوەبردنی بەهرەمەندە لاوەکانی، نەک هەر وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵکو ئێستا نیشانە روونەکانی سەرکەوتنی بە تەواوی دەرکەوتوون.

درەوشانەوەی ڤیکتۆر مۆنیۆز لە یەکەم وەرزی لە لالیگا، جارێکی تر سەلماندی کە یانە شاهانەکە رێگەی راستی گرتووەتە بەر، ئەم ستراتیژییە لەسەر بنەمای دەستنیشانکردنی لاوە بەهرەمەندەکان و فرۆشتنیان لەو کاتانەی لە تیپی یەکەمدا شوێنیان نابێتەوە بنیاد نراوە؛ بەڵام بە مەرجێک کە یانەکە هەمیشە سەدا 50ی مافی فرۆشتنەوەیان یان بژاردەی کڕینەوەی بۆ چەند ساڵێک لای خۆی دەهێڵێتەوە.

ئەم هاوینە دەکرێت ببێتە قۆناغێکی مێژوویی، چونکە ئەگەر مەرجەکانی ناو گرێبەستەکان کارا بکرێن، زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ قازانج دەچێتە خەزێنەی یانەکەوە.

نیکۆ پاز نموونەی هەرە گەورەیە؛ ئەو بە 10 ملیۆن یۆرۆ مەدریدی جێهێشت و ئێستا لەژێر دەستی سێسک فابیگاس لە کۆمۆ بەهاکەی گەیشتووەتە 65 ملیۆن یۆرۆ و بڕیاری گەڕانەوەی دراوە، ئەمە تەنها بازرگانی نییە، بەڵکو بەڕێوەبردنی رێڕەوی گەشەکردنی یاریزانە؛ هەمان شت بۆ خاکۆبۆ رامۆن، چێما ئەندریس و تەنانەت تاکێ کۆبۆش ڕاستە.

وە داهاتەکانی فرۆشتنی یاریزانانی وەک رافا مارین و میگێل گۆتێرێز، وایکردووە ئەکادیمیای کاستیا بە تەواوی پشت بە خۆی ببەستێت.

لە ئێستاشدا نەوەیەکی نوێ وەک سێزار پالاسیۆس و پۆڵ فۆرتۆنی لە چاوەڕوانیدان، رەنگە هەموویان یەکسەر جێگەیان لە تیپی یەکەمدا نەبێتەوە، بەڵام چوونە دەرەوەی کاتی بەشێکی سروشتییە لە گەشتەکەیان.

هەموو ئەمانەش واتای ئەوەیە ستراتیژی ریاڵ مەدرید ناگۆڕێت کە بریتیە لە: بەڕێوەبردنی کات و دەرفەت بۆ ئەوەی هیچ بەهرەیەک بەفیڕۆ نەچێت و قازانجی دارایی مسۆگەر بێت.