NBA.. گۆڵدن ستەیت لە ڕاماڵینی ڕکابەرەکانی بەردەوامە

AM:11:54:25/11/2021

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی باسکەى ئەمریکا گۆڵدن ستەیت لە فیلادیلفیای بردەوە و سان ئەنتۆنیۆش دووچاری شکستهات.

لە یارییەکانی خولی باسکەى یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ناسراو بە ئێ بی ئەى، گۆڵدن ستەیت لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و لە یاریگای خۆی بە 116 خاڵ بەرامبەر 96 خاڵ لە فیلادیلفیای بردەوە.

لە دوو چارەکی یەکەمی یارییەکەدا فیلادیلفیای میوان باشتر بینرا و توانیان بە جیاوازی نۆخاڵ سەرکەوتن تۆماربکەن.

بەڵام لە دووچارەکی دووەمدا کوڕانی گۆڵدن گەڕانەوە بۆ کەشی یارییەکە و بە جیاوازی 29 خاڵ بردنەوەیان بەدەستهێنا و سەرئەنجام یارییەکە بە جیاوازی 20 بە سوودی گۆڵدن کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیەش گۆڵدن ستەیت بە 16 بردنەوە لە 18 یاریدا پێگەى خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەى خۆرئاوا بەهێزترکرد.

لە یارییەکی کۆمەڵەى خۆرهەڵاتیشدا ئەتلانتا هۆکس لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە 124 خاڵ بەرامبەر 106 خاڵ لە سان ئەنتۆنیۆ سپێرزی بردەوە.