PM:07:12:24/11/2021
820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵەوانێتی جامی عەرەب لە کۆتایی مانگ بەڕێوەدەچێت و عێراق دەیەوێت بۆ
پێنجەم جار ببێتە پاڵەوان.
لە وڵاتی قەتەر میوانداری مۆندیال لە 30ی ئەم مانگە بە بەشداری 16
هەڵبژاردە یارییەکانی جامی عەرەب لە شەش یاریگای ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت کە
میوانداری یارییەکانی مۆندیالیش دەکات.
جامی عەرەب مێژووی بەڕێوەچوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1963 و دوا پاڵەوانێتیش
لە 2012 بەڕێوەچوو کە هەڵبژاردەى مەغریب بووە پاڵەوان و تا ئێستاش هەڵبژاردەى
عێراق چوار جار نازناوەکەى بەدەستهێناوە و لە پێشەنگدایە
ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە ئاستی خەڵاتەکانیان بەرزکردووەتەوە بە جۆرێک
هەموو هەڵبژاردەیەک سەرەتا 750 هەزار دۆلار وەردەگرێت و هەڵبژاردەکانی سەرکەوتوو
بۆ قۆناغی هەشت دەبنە خاوەنی یەک ملیۆن دۆلار و خاوەنی پلەى چوارەم ملیۆن و 500
هەزار و پلەى سێەمیش دوو ملیۆن وەردەگرێت، هەرچی پلەى دووەمیشە سێ ملیۆن و تیپی
براوەش کە جامەکە بەرزدەکاتەوە پێنج ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.