AM:01:02:14/02/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا چێڵسی چوار گۆڵی لە هۆڵ سیتی کرد و گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکەی خولی چوارەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی رووبەرووی هۆڵ سیتی بووەوە.
تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە بلوز بە بەهێزی دەستیپێکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی نیتۆ پێشکەوتن کە لە خولەکی 40 تۆمارییکرد.
لە تایمی دووەم، باڵا دەستی یانە لەندەنییەکە درێژەی کێشا و لە خولەکەکانی 51 و 59 دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی نیتۆ و ئێستیڤاو تۆمارکرد، بە دیارییکراوی لە خولەکی 71یش نیتۆ گۆلی چوارەمی یانەکە و هاتریکی خۆی نووسیەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی چێڵسی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە گەیشتنە قۆناغی 16.
لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغیش ریکسهام بە بردنەوە لە ئیپسویچ تاون گەیشتە قۆناغی 16.