لە خولی ئیتاڵیا میلان لە پیزای بردەوە و لە پلەی دووەم جێگیرە

AM:01:02:14/02/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پیزای بردەوە و لە پلەی دووەم جێگیرە.

لە خولی ئیتاڵیا و لە یارییەکی هەفتەی 25دا، یانەی ئەی سی میلان بووە میوانی پیزا.

تایمی یەکەم، پیزا پشتبەست بە یاریگا و هاندەرانی بە هێرشبردن دەستیان پێکرد بەڵام بەختیاوەریان نەبوو، لە بەرامبەردا میلان لە خولەکی 40 گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی لۆفتۆسچێک تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، لە خولەکی 56 فولروگ لێدانی سزای لە سودی رۆسۆنێری لەدەستدا، لە بەرامبەردا پیزا لە خولەکی 71 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە بە گۆڵێکی فلیپی لویولا.

بەڵام میلان لە هەوڵەکانی نەوەستا و لە خولەکی 85 لوکا مۆدریچ دووبارە یانەکەی پێشخستەوە، لە کۆتا خولەکیش ئەدریان رابیۆ لە میلان بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئەی سی میلان کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ئەلێگری بە 53 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیرە و پیزا پلەی 19ی گرتووە.