یانەی تۆتنهام لەگەڵ ئیگۆر تودۆر گەیشتنە رێککەوتن

PM:11:55:13/02/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی تۆتنهام لەگەڵ ئیگۆر تودۆر گەیشتنە رێککەوتن تا جێگای تۆماس فرانک بگرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لەگەڵ ئیگۆر تودۆری کرواتی، راهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس گەیشتۆۆتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەریی تیپەکە.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئۆفەرەکەی سپێرز بۆ تودۆر تاکۆتایی ئەم وەرزەیە و راهێنەرەکەش قبوڵی کردووە، بەڵام پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ پۆستی راهێنەری هەمیشەیی یانەکە، بریتین لە رۆبێرتۆ دی زێربی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ.

تودۆری تەمەن 47 لە کاروانی راهێنەرایەتی راهێنەری یانەکانی، یۆڤانتۆس، مارسیلیا، ئودینیزی، هیلاس ڤیرۆنا، گەڵەتەسارای، لازیۆ، پاوک و هایدوک سپلیت بووە.

لە ماوەی راهێنەرایەتیدا سەرپەرشتی، 332 یاریی کردووە، 152 بردنەوە و 77 یەکسانبوون و 103 شکستی تۆمارکردووە، تیپەکانی 547 گۆڵیان تۆمارکردووە و 433 گۆڵیان لێکراوە.