PM:11:07:13/02/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی فەرەنسا
پاریس سان جێرمان بە رین دۆڕا و پێشەنگییەکەی کەوتە مەترسییەوە.
لە یارییەکی بەهێزی
هەفتەی 22ی خولی فەرەنسا، پاریس سان جێرمانی پێشەنگ رووبەرووی ستاد رین بووەوە.
تایمی یەکەم، رین
رێگەی لە باڵادەستی پاریس گرت و لە خولەکی 35 بە گۆڵێکی موسا تەعمەری پێشکەوت، ئەو
گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەم،
رین بە بەهێزی دەستیپێکردەوە و لە خولەکی 69 گۆڵی دووەمیشیان لە رێگەی ئیستیان
لیبۆڵ تۆمارکرد، بەڵام دوای تەنیا دوو خولەک لەو گۆڵە دیمبلی ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک
کەمکردەوە.
ئینریکی لە پێناو
یەکسانکردەوە ئەنجامەکە چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا بەڵام، لە خولەکی 81 ئیمبۆلۆ
گۆڵی سێیەم و دڵنیای بە رین بەخشی و پاریسی بێ هیواکرد.
سەرەنجام یارییەکە
بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی رین و بە شکستی تیپەکەی ئینریکی کۆتاییهات،
بەم ئەنجامە پاریس بە 51 خاڵ لەپێشەنگ مایەوە بەڵام لە یاریی داهاتوودا ئەگەر لانس
بردنەوە بەدەستبهێنێت دەچێتەوە پێشەنگ.