PM:10:33:13/02/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە
ئیتیحاد بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فەیحای بردەوە.
لە یارییەکەی
هەفتەی 22ی خولی سعودیە، یانەکانی ئیتیحاد و فەیحا بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم،
ئیتیحاد زیاتر باڵادەستبوو، یوسف نەسیری لە خولەکی 35 گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن ،
نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم،
دوای تێپەڕینی 10 خولەک ساکالا ئەنجامەکەی بۆ فەیحا یەکسانکردەوە، بەڵام ئیتیحاد بە
سەختی هەوڵیدا و پاش لەدەستدانی چەندین هەل لە خولەکی 83 حەسەن کادش دووبارە
یانەکەی جەددەی پێشخستەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە
دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئیتیحاد کۆتاییهات، بەم بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی
37 خاڵ پلەی شەشەمیان گرتووە، فەیحاش لە پلەی 12 دەبیندرێت.