PM:09:32:13/02/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس جەختیکردەوە
کە رۆناڵدۆ بۆ رووبەرووبوونەوەی فەتح ئامادەیە و دەبێت بە بەهێزترین پێکهاتەوە
دەست بە یارییەکە بکەن.
پێش یارییەکەیان
بەرامبەر فەتح، خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕ ئاماژە بەوەکرد، خۆی بڕیاری داوە لە یارییەکەی چامپیۆنز لیگی دوو ئاسیا پشوو بە کریستیانو
ڕۆناڵدۆ و چەند یاریزانێکی سەرەکی دیکە بدات، ئامانج لێی ئەوە بووە کە یاریزانەکان
بە تەواوی ئامادە بن بۆ یارییە گرنگەکەی بەرامبەر فەتح.
ئاماژەی بەوە کرد کە ڕۆناڵدۆ نموونەی پیشەگەرییە و
گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەکە بەرامبەر فەتح کاریگەری گەورەی لەسەر ئاستی یانەکە دەبێت، ڕۆناڵدۆ
ئامادەیە و گەڕاوەتەوە بۆ مەشقەکان و تەنها لەبەر ماندوێتی و خشتەی چڕی یارییەکان
پشووی پێ دراوە.
خیسۆس دووپاتیکردەوە کە، یارییەکەی فەتح بۆ ئەوان لەپێشینەیە،
چونکە نەسڕ لە کێبڕکێیەکی توندایە بۆ پێشەنگی خول و دەیەوێت بە بەهێزترین
پێکهاتەوە دەستپێبکات.
دەشڵێت: لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم رازییم و یاریزانە
نوێیەکانیش سودی زۆرمان پێ دەبەخشن، دڵخۆشم چونکە لە مەشقەکاندا دەبینم رکابەری
توند لە نێوانیاندا هەیە.