PM:08:29:13/02/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە
هیلال بردنەوەی بەسەر ئیتیفاق بەدەستهێنا و بە کاتی جیاوازی لەگەڵ نەسڕ کرد بە
چوار خاڵ.
لە یارییەکی هەفتەی
22ی خولی سعودیە، یانەی هیلال لە نێو یاریگای خۆی میوانداری ئیتیفاقی کرد.
تایمی یەکەم، هیلال
بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکەکانی 13 و 31 دوو گۆڵیان لە رێگایە محەمد کانۆ و
سالم دۆسەری تۆمارکرد و ئەو تایمەیان لە سودی خۆیان تەواو کرد.
لە تایمی دووەم،
بەهێزی هیلال درێژەی کێشا، لە خولەکی 79 محەمەد کانۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی
یانەکەی نووسیەوە بەڵام دوای گەڕنەوە بۆ ڤار رەتکرایەوە.
سەرەنجام لە
یارییەکەدا گۆڵی دیکە تۆمار نەکراو هیلال بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی
بەدەستهێنا، بەم بردنەوەیە یانەکەی ریاز خاڵەکانی بۆ 53 خاڵ بەرزکردەوە و پێشەنگیی
گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی
هەمان هەفتەش ئەهلی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە شەبابی بردەوە و بە کاتی چووە
پلەی دووەم.