PM:08:02:13/02/2026
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربیلوا
جەختیکردەوە دەبێت لە باشترین ئاستدابن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ و مباپێش تەندروستی
باشە و بە ئاسایی راهێنانی کردووە.
ئەلڤارۆ ئاربیلوای
راهێنەری ریاڵ مەدرید بەر لە رووبەرووبوونەوەی ریاڵ سۆسیداد وتی: ڕیاڵ سۆسیداد گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە لەژێر دەستی
ڕاهێنەرە نوێیەکەیان.
ئەوان لە نۆ یاری ڕابردوودا نەدۆڕاون، تەنانەت بەرامبەر
تیپە گەورەکانی وەک بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید،ڕکابەرێکی زۆر مەترسیدارن و پێویستە ئێمە لە باشترین
ئاستماندا بین بۆ ئەوەی سێ خاڵەکە بەدەست بهێنین.
وتیشی: مباپێ تەندروستی باشە، بەبێ هیچ کێشەیەک لەگەڵ
هاوڕێکانی ڕاهێنانی کردووە و بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت، دانی کارڤاخالیش هەفتە بە
هەفتە لە ڕووی جەستەییەوە باشتر دەبێت و من یەکەم کەسم کە دەمەوێت ئەو بگەڕێتەوە
بۆ باشترین ئاستی خۆی، بەڵام ئاساییە کە یاریزانێک یاریی نەکات نیگەرانبێت.
ئاماژەی بەوە کرد کەجود بێلینگهاموئیدەر
میلیتاوبەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن، هەروەها دۆخیڕۆدریگۆهێشتا
یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵامڕائول ئەسێنسیۆدوای چاکبوونەوەی لە نەخۆشی،
گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەکان.