ئارسناڵ پێداگرە لەسەر گواستنەوەی رافینیا

PM:06:28:13/02/2026

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ پێداگرە لەسەر گواستنەوەی رافینیا و ئامادەیە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بە بەرشەلۆنە بدات.

رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی پێداگرە لەسەر گواستنەوەی رافینیای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و جارێکیتر هەوڵی پەلکێش کردنی دەدات.

رۆژنامە بەڕیتانیەکە دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی ئارسناڵ گفتوگۆیان لەگەڵ یاریزانەکە کردووە و پێیان راگەیاندووە کە لە یانەکەیاندا رۆڵی گرنگی پێدەبەخشرێت لە چەند وەرزی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەداوە کە کارگێڕی یانە لەندەنیەکە لەرێگەی ئەندریا بیرتای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەیانەوە ئۆفەرێکیان ئامادەکردووە کە زیاترە لە 100 ملیۆن یۆرۆ تا بە بەرشەلۆنەی بدەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.

دەشڵێت، یانە لەندەنیەکە دڵنیان لەوەی کە رافینیا دەتوانێت سودێکی زۆر بە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بگەیەنێت بەتایبەت لە باڵی چەپدا بەهۆی ئەوەی کە هەریەکە لە مارتینێلی و ترۆسارد ئاستیان بە تەواوی دابەزیوە.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، رافینیا یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتا دوو وەرزی رابردوودا و کاریگەری زۆری هەبووە بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە بەهۆی ئەوەی کێشەی دارایی هەیە ئەگەری هەیە رازیبێت بە فرۆشتنی.
خ . ک