PM:05:57:13/02/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ و داواکارییەکانی یاریزانەکەیان جێبەجێ کردووە.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا یانەی لیڤەرپوڵ چەند جارێک هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری داوە بەڵام بەردەوام ئۆفەرەکانی رەتکراونەتەوە، جگە لەوەش ناوی ئەو یاریزانە بەردەوام بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە باسکراوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی تیم تۆڵک بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتاییدا بەرپرسانی لیڤەرپوڵ سەرکەوتوو بوون لە رازیکردنی کۆناتێ کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان نوێبکاتەوە.
ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە مەرجەکانی بەرگریکارە فەرەنسیەکەیان جێبەجێکردووە بەرامبەر مانەوە لە یانەکەیان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2030، ئەوەش دەبێتە هۆکاری بێهیوا بوونی یانەی ریاڵ مەدرید کە ئامانجیان ئەوە بوو لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی ئازادئەو یاریزانە بگوازنەوە.
رونیشیکردووەتەوە، دوو هۆکار بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە یانە ئینگلیزیەکە مەرجەکانی ئەو یاریزانە جێبەجێ بکەن کە یەکەمیان متمانە پێکردنی ستافی راهێنەرایەتی بەو یاریزانە وە دووەمیشیان پێویستی هێڵی بەرگری یانەکەیانە بەو یاریزانە لە کاتێکدا کە ئەو یاریزانە پێکانی هەبووە بەدەست خراپی هێڵی بەرگریەوە ناڵاندویانە.
خ . ک