حەکیمی دەیەوێت جارێکیتر بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید و ئەو بابەتەی بە بەرپرسانی پاریس وتوە.

PM:05:28:13/02/2026

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەکیمی دەیەوێت جارێکیتر بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید و ئەو بابەتەی بە بەرپرسانی پاریس وتوە.

ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی تا هاوینی ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەیە بەڵام مانەوەی لەو یانەیە مسۆگەر نییە بەهۆی خواستنەکانی یاریزانەکەوە.

تۆڕی دیفینسا سێنتراڵ ئاشكرایکرد، حەکیمی لە ئێستادا تەنها بیر لە یەک بابەت دەکاتەوە ئەویش گەڕانەوەیە بۆ ریاڵ مەدرید تا جارێکیتر درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە.

دیفینسا ئاماژەی بەوەداوە، بوونی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە یانەی شاهانە دەتوانێت ببێتە کلیلی گەڕانەوەی ئەشرەف حەکیمی بەهۆی ئەوەی پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە و مباپێ دەتوانێت داوا لە فلۆرینتینۆ پێرێز بکات ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەستێرە مەغریبیەکە بابەتی حەز کردن بە گەڕانەوەی بۆ ریاڵ مەدرید بە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان وتوە لە کاتێکدا کە ئەوان رەزامەند بن لەسەر ئەو بابەتە.

دەشڵێت، ئەگەری زۆرە یانەی شاهانە بیر لە گەڕاندنەوەی حەکیمی بکەنەوە بەهۆی ئەوەی کە دانی کارڤاخاڵ تەمەنی هەڵکشاوە و ئاستی دابەزیوە، جگە لەوەش ئەلیکساندەر ئارنۆڵد نەیتوانیوە ئاستبەرزی خۆی پێشکەش بکات.
خ . ک