سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری سۆسیداد دەکات

PM:05:00:13/02/2026

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری سۆسیداد دەکات و دەیەوێت بە کاتی بچێتە پێشەنگ.

یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بەردەوامی هەیە و سبەینێ لە هەفتەی 24 و لە کاتژمێر 11، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ سۆسیداد دەکات.

ریاڵ مەدرید کە لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیدایە بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ، دەیەوێت لەم یارییەدا بردنەوە بەدەستبهێنێت تا بچێتە پێشەنگی ریزبەندی ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت.

یانەی شاهانە لەم وەرزەدا بەدەست ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێت و دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر ئاستەبەرزەکەی، تا ئێستاش لە جامی شای ئیسپانیا ماڵئاواییکردووە و لە چامپیۆنز لیگیش چووەتە قۆناغی پلەی ئۆف.

لە بەرامبەردا، یانەی ریاڵ سۆسیداد 31 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەمی ئەم وەرزەی خولەکەدایە، ئامانجی ئەوەیە بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەم یارییە بچێتە پلەی شەشەمی ریزبەندی.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سێلتا ڤیگۆ دەکات، خیتافی و ڤیاڕیاڵ رووبەڕووی یەکدەبنەوە، سیڤییەش بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یارییدەکات.

خ . ک