مان سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیتینیا دەستپێکردووە

PM:04:39:13/02/2026

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی کێشە بۆ ریاڵ مەدرید دروستدەکات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیتینیا دەستپێکردووە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خەونی ئەوەیە ڤیتینیا بە درێسی یانەکەیەوە ببینیت لەپێناو چارەسەر کردنی کێشەکانی هێڵی ناوەڕاست.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی دیفینسا سێنتراڵ رایگەیاند، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بووەتە کێشە بۆ ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی یانەی پاریس سان جێرمان دەستپێکردووە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە کە نوێنەرانەی مانچستەر سیتی لە ماوەی رابردوودا کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ڤیتینیا ئەنجامداوە تا داواکارییەکانی یاریزانەکە بزانن.

دوپاتیکردووەتەوە کە پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی سەرسامە بە تواناکان و ئاستی یاریزانە پۆرتوگالیەکە لەبەرئەوە داوای کردووە بە هەر نرخێک بێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکرێت.

رونیکردووەتەومە، ئێستا کێبڕکێیەکی گەورە هەیە لەنێوان ریاڵ مەدرید و مان سیتی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە کاتێکدا یانەی پاریس سان جێرمانیش فرۆشتنی رەتدەکاتەوە چونکە بە بناغەی پرۆژەی یانەکەی داناوە.

خ . ک