PM:04:19:13/02/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاریک بە باشترین راهێنەری
مانگی رابردووی پریمەر لیگ دیاریکرا و تیاگۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی پێبەخشرا.
پێگەی فیدراسیۆنی
تۆپی پێی ئینگلتەرا باشترینەکانی مانگی یەکی رابردووی پریمەر لیگی بڵاوکردەوە و
مایکل کاریکی راهێنەری مانچستەر یونایتد بە باشترین راهێنەری ئەو مانگە
دیاریکراوە.
کاریک توانی کێبڕکێی
خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگ لە هەریەکە لە شۆن دایچی راهێنەری نۆتینگهام و
ئیراولای بۆرنمۆس و لیام رۆسێنیۆری چێڵسی بباتەوە.
کاریک لە مانگی
رابردوودا لە دوو یارییدا راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتدی کردووە کە بەرامبەر
مانچستەر سیتی و ئارسناڵ بووە، لە هەردوو یارییەکەشدا بردنەوەی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی
یاریزانانیش، ئیگۆر تیاگۆی هێرشبەری یانەی برێنتفۆرد خەڵاتی باشترین یاریزانی
هەمان مانگی پێبەخشرا دوای بردنەوەی خەڵاتەکە لە ئینزۆ فێرناندێز و فێرتز و ویلسۆن
و کرۆپی و دۆرگو.
تیاگۆ لە مانگی
رابردوودا بەشداری پێنج یاریی برێنتفۆردی کردووە لە پریمەر لیگدا، پێنج گۆڵی بۆ
یانەکەی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستی هەبووە، کۆی یارییکردنی 442 خولەک بووە.
خ . ک