PM:03:59:13/02/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن
نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆپامیکانۆی تا 2030 راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی
دوپاتکردەوە.
یانەی بایرن میونشنی
ئەڵمانی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە گرێبەستی دایۆت ئۆپامیکانۆی
بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەیان تا ساڵی 2030 نوێکردووەتەوە.
یانەکە ئاماژەی
بەوەداوە کە ئۆپامیکانۆ یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەکەیان و تەمەنی 27 ساڵە و
خاوەنی جەستەیەکی بەهێز و مێشکێکی ئارامە، تا ئێستا سێ نازناوی خولی ئەڵمانیا و سێ
نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵیاندا بەدەستهێناوە.
دوای نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی، بەرگریکارە فەرەنسیەکە دوپاتیکردەوە کە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات
بە مانەوە لە بایرن میونشن و یارییکردن لە ژێر دەستی راهێنەرێکی گەورە، چەندین ئامانجی
گەورەیان هەیە لەم وەرزەدا.
دواتریش ماکس
ئێبرێلی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن رایگەیاند، لەگەڵ ئەو یاریزانە پیکهاتەیەکی
تۆکمەیان دروستکردووە و ئۆپامیکانۆ یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان.
ئەم هەنگاوەی بایرن
میونشن بووە هۆکاری بێهیوا بوونی ریاڵ مەدرید و چەندین یانەی گەورەی تری ئەوروپا
کە ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ ئەو بەرگریکارە داڕشتبوو.
خ . ک