PM:03:37:13/02/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت دوپاتیکردەوە
برایتۆن یانەیەکی بەهێزە و ئەوانیش ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی برایتۆن،
ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپول سەبارەت بە دۆخی
پێکانەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە واتارو ئێندۆ بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن دوور
دەکەوێتەوە و ئەمەش زیانێکی گەورەیە بۆ ئەوان، چونکە یاریزانەکە توانای یاریکردنی
لە هێڵی بەرگری و ناوەنددا هەبوو.
سڵۆت
باسی لەوەش کرد کە هەڵبژاردنی پێکهاتەی سەرەکی بۆ یارییەکەی برایتۆن کارێکی ئاسان
نییە، چونکە تیپی بەرامبەر زۆر لەوە بەهێزترن کە ریزبەندی خولەکە نیشانی دەدات.
دووپاتیشی کردەوە، جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنز
لیگ و پریمەرلیگ هەموویان وەک یەک گرنگن، بەڵام بەهۆی کەمیی بژاردە و ترسی
تووشبوون بە پێکانی نوێ، دەبێت بە وریاییەوە بارگرانی سەر یاریزانەکان دابەش بکەن.
سڵۆت ستایشی ڤێرجیل ڤان دایکی کرد و بە
یاریزانێکی گرنگ وەسفی کرد کە سەرەڕای تەمەنی، هەموو سێ رۆژ جارێک بە باشترین شێوە
و بە هێزێکی دەروونی بەرزەوە یاری دەکات و رابەرایەتیان دەکات، هەروەها کارلۆس کێرکز
و دۆمینیک سۆبۆسلای کرد بە وزەی تیپەکەی ناوبرد.