PM:03:14:13/02/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی مان یونایتد پەلە ناکات
لە بڕیاردان لەسەر کاریک و چەند راهێنەرێکیش بۆ شوێنەکەی پاڵێوراون.
یانەی مانچستەر یونایتد لەو کاتەوەی مانگی رابردوو
مایکل کاریکی وەک راهێنەری کاتی دەستنیشان کردووە، ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و
توانیویەتی لە کۆی 15 خاڵ، 13 خاڵ بەدەست بهێنێت، پێش ئەوەی شەوی سێشەممە بەرامبەر
یانەی وێستهام بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک یەکسان بن، چوار سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکیان
تۆمار کردبوو.
کارگێڕی یونایتد کاتێک بڕیاری دا کۆتایی بە
کارەکانی رۆبن ئامۆریم بهێنێت، تیپەکە لە پلەی شەشەمی پریمەر لیگدا بوو، لە هەردوو
جامی وڵاتەکەشی ماڵئاوایی کردبوو بەڵام لە سەردەمی ئەم راهێنەرە نوێیەدا یانەکە
بەرەو گەشانەوە رۆیشت.
سەردەمی کاریک وەک راهێنەری کاتی بە دوو
سەرکەوتنی گەورە بەرامبەر رکابەرە سەرەکییەکانی وەک مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ
دەستی پێکرد، پاشان سەرکەوتنیان بەرامبەر فولهام و تۆتنهامیش بەدەست هێنا.
سەرەڕای ئەم درەوشانەوەیە، راپۆرتە
رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە یانەی مانچستەر یونایتد هێشتا
کاریک وەک بژاردەی سەرەکی بۆ داهاتوو نابینێت و پەلە ناکات لە بڕیاردان.
ناوی
چەندین راهێنەری ناودار وەک تۆماس تۆخێل، کارلۆ ئەنچێلۆتی، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ،
ئۆلیڤەر گلاسنەر، لویس ئێنریکی و رۆبەرتۆ دی زێربی بە یانەکەوە دەبەسترێنەوە بۆ
وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەمیشەیی.