PM:02:46:13/02/2026
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لێدوانەکەی راتکلیف دژی کۆچبەران دەنگدانەوەیەکی
گەورەی درووست کرد و مان یونایتدیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
سێر جیم راتکلیف، خاوەن بەشێکی پشکەکانی مانچستەر
یونایتد بە وتنی ئەوەی کە بەریتانیا لە لایەن کۆچبەرانەوە داگیر کراوە، شەپۆلێکی
گەورەی ناڕەزایەتی و مشتومڕی لە نێوان هاندەران و چالاکوانانی سیاسی لە جیهانی
دیجیتاڵیدا دروست کرد، دوای کاردانەوە توندەکان، راتکلیف رۆژی پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا
داوای لێبووردنی کرد و وتی: بەداخم کە هەڵبژاردنی وشەکانم بووەتە هۆی ئازاردانی
هەستی هەندێک کەس لە بەریتانیا و ئەوروپا.
لە کاتێکدا نایجل فاراژ، رێبەری پارتی چاکسازی،
پێویستیی داوای لێبووردنەکەی رەت کردەوە، بەڵام کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا و رێکخراوی دژە رەگەزپەرستی لە تۆپی پێدا، بە توندی سەرکۆنەی قسەکانیان
کرد.
ئەم
گوشارانە وای کرد یانەی مانچستەر یونایتد ناچار بێت راگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو
بکاتەوە.
یانەکە لە راگەیەندراوە درێژەکەیدا ئاماژەی بەوە
کرد کە یاریزانان، کارمەندان و هاندەرە جیاوازەکانیان لە سەرتاسەری جیهان، رەنگدانەوەی
مێژوو و ناسنامەی شاری مانچستەرن؛ شارێک کە هەموو کەس دەتوانێت وەک ماڵی خۆی
بیبینێت، یانەکە جەختی لەوە کردەوە کە لە ساڵی 2016ەوە کار بۆ چەسپاندنی یەکسانی و
هەمەجۆری دەکەن و پابەندن بەو کولتوورەی کە هەمووان بە یەکسانی دەبینێت.
لە لایەکی ترەوە، ئەنجومەنی هاندەرانی مانچستەر
یونایتد رایگەیاند کە پێویستە لێدوانی سەرۆکە باڵاکانی یانەکە ببێتە هۆی
یەکگرتوویی نەک دروستکردنی دووبەرەکی، هەروەها ئەندی بێرنهام، پارێزگاری مانچستەر،
قسەکانی راتکلیف