جامی رۆتەردام.. دی مینۆر بە بردنەوە لە فافرینکا گەیشتە چارەکی کۆتایی

PM:02:18:13/02/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆتەردام دی مینۆر بە بردنەوە لە فافرینکا گەیشتە چارەکی کۆتایی و تیستیپاس ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی رۆتەردام بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلێکس دی مینۆری ئوسترالی بەرامبەر ستانیسلاس فافرینکای سویسری یارییکرد.

دی مینۆر ئاستێکی نایابی بە درێژایی یارییەکە پێشکەش کرد و سەرەنجام بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر براوە بوو، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار گێم و شەش بە دوو گێم بوون.

بەو بردنەوەیە، دی مینۆر توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستبهێنێت و فافرینکاش ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی تریشدا، ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی رووبەڕووی میدیدۆڤیچی سڕبی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

هەریەکە لە ستیفانۆس تیستیپاس و یان لینارد بەرامبەر زاندچلۆپ و بۆبلیک تووشی شكستهاتن و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

خ . ک