PM:01:46:13/02/2026
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خلێفی دوپاتیکردەوە هەمووان لە کۆتایی هاتنی
سوپەر لیگ سوودمەند بوون و پێرێزیش کەسێکی گەورەیە.
ناسر خلێفی ، سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، لە
لێدوانێکی نوێیدا بۆ رۆژنامەی مارکا، جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی
سوپەرلیگ کۆتایی هاتووە و هیچ لایەنێک لەم ململانێیەدا نەدۆڕاوە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، باسی جیاوازییەکان و رووبەڕووبوونەوەکان ناکات، چونکە لە کۆتاییدا
هەمووان براوە بوون؛ هەم یوفا و هەم فلۆرێنتینۆ پێرێزیش، وە سەرۆکەکەی ریاڵ
مەدریدی بە کەسێکی گەورە ناوبرد.
خلێفی داوای لە میدیاکان کرد کە واز لە گەڕان
بەدوای دۆڕاو و براوەدا بهێنن، چونکە بە بڕوای ئەو، چێفرین و پێرێز و یەکێتی یانە
ئەوروپییەکانیش هەموو سوودمەند بوون.
وتیشی: پێم وایە لەم ململانێیەدا تەنها کات و
پارە و وزە بەفیڕۆ چوو، بەڵام گرینگترین شت ئەوەیە کە ئێستا هەمووان پێکەوە بۆ
داهاتووی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان کار دەکەن، داواش لە میدیاکان دەکەن کە چیتر کێشە
درووست نەکەن و کۆتایی بەو بابەتە بهێنن.