PM:01:27:13/02/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
بەرشەلۆنە بە جیاوازی 11 خاڵ بە پاریس دۆڕا و ڤالانسیا بردیەوە.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی
پاریسی فەرەنسی یارییکرد.
لە سەرەتای
یارییەکەوە یاریزانانی پاریس بە ئاستێکی باشترەوە بینران و سەرەنجام توانیان بە
جیاوازی 11 خاڵ و بە ئەنجامی 85 بە 74 خاڵ بردنەوە بەسەر بەرشەلۆنە بەدەستبهێنن.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە ئەنجامی 106 بە 111 خاڵ بە ماکابی تێل
ئەبیب دۆڕا، ڤالانسیای ئیسپانی بردنەوەی بەسەر لیۆن فلۆریانی فەرەنسی بەدەستهێنا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، یانەی ڤالانسیا چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی و بەرشەلۆنە دابەزی بۆ پلەی
چوارەم، بایرن میونشن و پاریس لە پلەکانی 14 و 16ی ریزبەندیدا دەبینرێن.
خ . ک