PM:01:07:13/02/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی
ئیتاڵیا میلان رووبەڕووی پیسا دەبێتەوە و لە خولی فەرەنساش پاریس یاریی هەیە.
ئەمشەو هەفتەیەکی
نوێی خول و جامە ناوخۆییەکان دەستپێدەکات و لە خولی ئیتاڵیا یانەی ئەی سی میلان لە
دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی پیسا.
میلان کە بە
کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیدایە، ئامانجی بردنەوەی ئەم
یارییەیە تا بتوانێت جیاوازیەکەی لەگەڵ ئینتەری پێشەنگ بۆ پێنج خاڵ کەمبکاتەوە.
لە بەرامبەردا
یانەی ۆیسا بە دوای ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا دەگەڕێت بەرامبەر یانەی ئەی سی
میلان تا بتوانێت لە ناوچەی دابەزین خۆی رزگار بکات و پلەیەک بچێتە پێشەوە.
هەر ئەمشەو بەڵام
لە هەفتەی 22ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی
رووبەڕووی رین دەبێتەوە و دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە پارێزگاری لە پێشەنگی
ریزبەندی بکات.
لە خولی ئەڵمانیاش،
یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند میوانداری ماینز دەکات، لە قۆناغی چوارەمی جامی یەکێتی
ئینگلتەراش، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی هال سیتی.
خ . ک