ستێرلینگ گرێبەستی لەگەڵ فاینۆردی هۆڵەندی کرد

PM:12:41:13/02/2026

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ستێرلینگ بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ فاینۆردی هۆڵەندی کرد و تا کۆتایی وەرز لەو یانەیە یاری دەکات.

رەحیم ستێرلینگ، دوای ئەوەی لە مانگی یەکی رابردوودا لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختەی گرێبەستەکەی، بە فەرمی لەو یانەیە جیا بووەوە و پەیوەندی بە فاینۆردی هۆڵەندییەوە کرد.

یانە هۆڵەندییەکە لە راگەیەندراوێکدا نووسیانە: ستێرلینگی پاڵەوانی چوار پریمەر لیگ و خاوەنی 82 یاری بەدرێسی هەڵبژادەی ئینگلتەرا، تا کۆتایی وەرزی 2025 بۆ 2026 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کردوون.

ستێرلینگی تەمەن 31 ساڵان، سەرەڕای ئەوەی هێشتا ساڵ و نیوێک لە گرێبەستەکەی مابوو و هەفتانە 325 هەزار پاوەند مووچەی وەردەگرت، دوای سێ وەرز و نیو یاریکردن لە یاریگای ستامفۆرد بریج، ریزی یانە شین پۆشەکانی لەندەنی جێهێشت.

ئەم یاریزانە لە ساڵی 2022 بە بڕی 47 ملیۆن پاوەند لە یانەی مانچستەر سیتییەوە گواسترابووەوە بۆ چێڵسی، لە ئێستادا دەچێتە خولی هۆڵەندا و لە ژێر سەرپەرشتی ڤان پێرسی لە یانەی فاینۆرد کاروانێکی نوێی یاریکردنی دەستپێدەکات.