سیمیۆنی: دەمزانی دەبەینەوە

AM:10:31:13/02/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی دوپاتیکردەوە شەوێکی مێژوویان بەڕێکردووە و ستایشی ئاستی تیپەکەشی کرد.

پاش بردنەوە مێژووییەکەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە، دیێگۆ سیمیۆنی رایگەیاند کە لە 45 خولەکی یەکەمی یارییەکەدا وزەیەکی بێوێنەیان لەناو یاریگادا دۆزیوەتەوە، چونکە بە بڕوای ئەو ژیان خۆی لە وزەدا دەبینێتەوە و تیپەکەشی توانی بە باشی سواری شەپۆلی ئەو وزەیە ببێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لێکدانەوەیان بۆ یارییەکە زۆر ورد بووە و چوار هێرشبەرەکەیان بە باشترین شێوە لە بۆشاییەکان تێگەیشتوون، ئەم یارییە بەهۆی جۆری نمایشەکەیانەوە لە یادەکاندا دەمێنێتەوە و یاریزانەکانی بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی یانەکەیان کردووە.

وتیشی: شەوێکی لەبیرنەکرابوو بۆ ئێمە، مۆلیناش ماندووبوونەکانی پاداشتی هەبوو و مۆلینا بەو شێوەیەی خۆی دەیویست درەوشایەوە، هەروەها مارکۆسیش بە نایابی جای باریۆسی پڕکردەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو جادووگەر نییە بەڵام باوەڕی بە تیپەکەی و کارەکەیان و هاندەران هەبووە و هەستی دەکرد دەتوانن نمایشێکی ئاوا پێشکەش بکەن، بەتایبەت لە نیوەی یەکەمدا کە بە تەواوی فشارێکی زۆریان خستە سەر بەرامبەر

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە هاندەران هاوکارێکی باشی ئەوان بوون و هەروەها سوپاسی ئەلڤارێزی کرد بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵەکەی و ئەسیستەکەی بۆ لووکمان.