کاتژمێرەکەى میدڤیدیڤ دزرا

PM:02:35:24/11/2021

1256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتژمێرە گرانبەهاکەى میدڤیدیڤ دزرا کە بەهاکەى 200 هەزار یۆرۆ بوو.

پێگەى چامپیۆنات بڵاویکردەوە، لە کاتی ئەنجامدانی یاری کۆتای پاڵەوانێتی نیتۆ بۆ تێنسی سەرزەوى لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، کاتژمێرە گرانبەهاکەى میدڤیدیڤی یەکێک لە یاریزانەکانی یاری کۆتایی لە ژووری جلگۆڕین دزراوە کە نرخەکەى 200 هەزار یۆرۆ بووە.

پێگەکە ئاشکرایکرد، پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە یاریزانە ڕوسییەکە چووەتە ژووری جل گۆڕین و هەستی بە دیارنەمانی کاتژمێرەکەى کردووە و پاش ئاگادارکردنەوەى پۆلیس و پێش ئەوەى فڕۆکەخانەى ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت لە لایەن پۆلیسەوە کاتژمێرکەى کە لە جۆری بۆڤیت ئۆتانتاسی بۆ گەڕێنراوەتەوە کە مارکەیەکی جیهانی بەناوبانگە.

میدڤیدیڤی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی نیتۆ بە زڤیریڤ دۆڕا و نەیتوانی نازناوەکە بەدەستبهینێت بۆ ساڵی 2021یش پلەی دووەمی ڕیزبەندی مسۆگەرکرد و لە دوای جۆکۆڤیچەوە دەبینرێت کە لە پێشەنگدایە.