PM:10:25:09/02/2026
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری دیاز ببن و بۆرنمۆسیش ئامادەیە ئۆفەری پێشکەش بکات.
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا چاکسازی لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن هەربۆیە دەیانەوێت چەندین یاریزان بفرۆشن.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە مێرێنگی بڕیاریانداوە لە حوزەیرانی داهاتوو دەستبەرداری براهیم دیازی مەغریبی ببن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بۆرنمۆس ئامادەیە ئۆفەری فەرمی پێشکەشی دیاز بکات و بیکاتە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەیان.
لە لایەکیترەوە یانە ئینگلزییەکە ئامادەن 40 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی براهیم دیاز خەرج بکەن.
ئەستێرە مەغریبییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 143 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 21 گۆڵ و 26 ئەسیست تۆماربکات.