PM:09:49:09/02/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێشکتاش دەیانەوێت بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ گۆنزالۆ گارسیا لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی یانەی بێشکتاش ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی تیپێکی باش بۆ داهاتوو دروست بکەن، هەربۆیە چاوییان لە کڕینی چەند ئەستێرەیەکە.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە بێشکتاش پلانیان داناوە ئۆفەرێکی 25 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەمەبەستی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە مێرێنگی ئەو بڕە بە گونجاو دەزانن و وای دەبینن ئۆفەرێکی باشە و لەلایەکیترەوە وابڕیارە بۆ وەرزی داهاتوو ئیندریک بگەرێننەوە هەربۆیە ئەگەر هەیە دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان ببن.
لە لایەکیترەوە ئەم وەرزە چارەنووس ساز دەبێت بۆ گۆنزالۆ ئەگەر تواناکانی نەسەلمێنێت ئەوا بەرێکردنی نزیکترین هەنگاوە لەلایەن بەرپرسانی یانەی شاهانەوە.
ئەستێڕە ئیسپانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ مێرێنگی بەشداری 26 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.