PM:09:24:09/02/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا ئەهلی و هیلال دوو خاڵی گرنگیان
لەدەستدا و بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ئەهلی
ئیماراتی میوانداری لە هیلالی سعودی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هەردوولا
بەردەوام هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمیان دەدا بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام
نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهەمان سیناریۆ بەردەوامی
هەبوو بەجۆرێک لەم تایمەش ئەنجاب بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
سەرئەنجام هەردوو یانە بە خاڵێکەوە یارییگایان بەجێهێشت
و هیلال ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 19 خاڵ و پلەی یەکەمی گرتووە و ئەهلیش بە 11 خاڵ
لە پلەی پێنجەمدایە.
لە چەند یارییەکی تری هەمان پاڵەوانێتیدا شورتەی عێراق
بە گۆڵێک لەگەڵ نەساف قەرشی ئۆزباکستانی یەکسانبوو وەحدەی ئیمارتیش بەرامبەر ئەهلی
سعودی بەیەکسانبوون یاریگایان بەجێهێشت.