PM:08:40:09/02/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر دیبالا مووچەکەی کەم نەکاتەوە ئەوا رۆما لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری دەبن.
بەرپرسانی یانەی رۆما پلانیان داناوە لە مێرکاتۆی داهاتوودا چاکسازی گەورە لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن بەجۆرێک کە ئەو یاریزانانەی موچەیان بەرزە یان کەمی بکەنەوە یاخود بەرێی بکەن.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە پاولۆ دیبالا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت هەربۆیە بەرپرسانی گورگەکانی پایتەخت بە هێرشبەرەکەیان راگەیاندووە کە ئەگەر مووچەکەی کەم نەکاتەوە ئەوا دەستبەرداری دەبن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانەی بۆکاجۆنیۆر لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا ئۆفەری پێشکەش دەکەن.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 135 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 45 گۆڵ و 25 ئەسیست تۆماربکات.