لیڤەرپول نرخی کیێزای دیاریکرد

PM:07:53:09/02/2026

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ نرخی کیێزای بە نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە و سێ یانەی ئیتاڵیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

یانەی لیڤەرپوول نرخی فرۆشتنی ئەستێرەی ئیتاڵی، فیدیریکۆ کیێزای دیاری کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانەکە ئارەزووی خۆی نیشان داوە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی ئیتاڵیا بە مەبەستی بەدەستهێنانی هەلی یاریکردنی بەردەوام.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی کاوت ئۆفسایدی بەریتانی، لیڤەرپوول بۆ دەستبەرداربوون لە کیێزا داوای بڕە پارەیەک دەکات کە لە نێوان 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆدا بێت، ئەم نرخە یارمەتی یانە ئینگلیزییەکە دەدات تا رێگری بکات لە زیانی دارایی لە کڕین و فرۆشتنی ئەم یاریزانەدا، جگە لەوەی رۆشتنی کیێزا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مووچەی گشتی یانەکە.

کیێزا کە تەمەنی 28 ساڵە و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 بەردەوامە، ئامادەیی خۆی نیشان داوە کە مووچەکەی کەم بکاتەوە تەنها بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و جارێکی تر لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێتەوە.

 لە ئێستاشدا یانەکانی یۆڤانتۆس، رۆما و ناپۆلی وەک سەرەکیترین ئەو یانانە دەبینرێن کە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.