PM:05:34:09/02/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوران بەشێوەیەکی خواستن پەیوەندی بە زینتەوە کرد
و یانە رووسییەکەش پێشوازیان لێکرد.
یانەی زینیت سانت پترسبۆرگی رووسی بە فەرمی
گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری لاوی کۆڵۆمبی، جۆن دوران راگەیاند، ئەم یاریزانە بە شێوەی
خواستن لە یانەی نەسری سعوودییەوە تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانە رووسییەکەوە
کردووە.
زینیت لە راگەیەندراویکی فەرمیدا پێشوازیان لە
دوران کرد و تێیدا نووسیانە: بەخێر بێیت بۆ سانت پترسبۆرگ جۆن، ئێمە هەموومان
پەرۆشین بۆ بینینت بە درێسی زینیتەوە.
جۆن دوران کە لە ساڵی 2003 لەدایکبووە، لە
کانوونی دووەمی 2023 پەیوەندی بە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە کرد، لە ئینگلتەرا ئاستێکی
ناوازەی پێشکەش کرد و ساڵی 2025 ئەزموونێکی نوێی تاقیکردەوە بە گواستنەوەی بۆ
یانەی نەسری سعوودی و لە یەکەمین دەرکەوتنیدا لە خولی ڕەوشن دوو گۆڵی تۆمارکرد.
سەرەڕای دەستپێكە بەهێزەکەی، یاریزانەکە
سەقامگیری پێویستی لە یانەکەدا نەدۆزییەوە، هەر بۆیە بە شێوەی خواستن گواسترایەوە
بۆ فەنەرباخچەی تورکی، لەگەڵ ئەو یانەیەش بەشداری لە 21 یاریدا پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکرد.