لاپۆرتا دەستیلەکار کێشایەوە و شێوازی هەڵبژاردنی بەرشەلۆنەش روونبووەوە

PM:04:51:09/02/2026

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا دەستیلەکارکێشایەوە و ئامادەکاری بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی دەکات بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە.

دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی بەرشەلۆنە کە تێیدا خوان لاپۆرتا و چەند بەڕێوەبەرێکی دیکە بە مەبەستی تەرخانکردنی کات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیان لەکار کێشایەوە، یانەکە پشتڕاستی کردەوە کە رافا یوستە تا کۆتایی ئەم وەرزە سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەکات.

یوستە لەم ماوەیەدا لەگەڵ شەش بەڕێوەبەری دیکە کارەکانی یانەکە رادەپەڕێن و بڕیاری رۆژانەی لەدەستدەبێت بەڵام ناوتوانێت بڕیاری گەورە بدات.

پرۆسە هەڵبژاردنی یانەکە لە نۆی شوبات بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازی فەرمی دەستی پێکرد و پاشان لە 12ی شوباتدا تیروپشکێکی ئاشکرا بۆ دیاریکردنی ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردن و دەستەی نووسینگەی دەنگدان ئەنجام دەدرێت.

پاش ئەوەش چەند پرۆسەیەکی یاسایی بەڕێوەدەچن و قۆناغی پێشکەشکردنی کاندیدبوونیش لە 23ی شوبات دەست پێ دەکات و تاوەکو دووی ئازار بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە، لە نێوان سێ تا پێنجی ئازار فۆرمەکانی پاڵپشتی جیا دەکرێنەوە و ناوی ئەو کاندیدانە ڕادەگەیەنرێت کە توانیویانە لایەنی کەم پاڵپشتی پەنجا لەسەدی ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی بەدەست بهێنن.

شەش رۆژ دواتر، واتە لە شەش تا 13ی ئازار، هەڵمەتی فەرمیی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.

لە کۆتاییدا، رۆژی 14ی ئازار دەبێتە رۆژی بێدەنگیی هەڵبژاردن و لە 15ی ئازار پڕۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی یانەکە ئەنجام دەدرێت.