PM:04:10:09/02/2026
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەری هەیە رۆناڵدۆ لە مانگی شەشدا خولی سعودیە
بەجێبهێڵێت بەڵام گەڕانەوەی بۆ مان یونایتد ئەستەمە.
سەرەڕای ئەوەی رۆناڵدۆ خاوەنی پڕداهاتترین
گرێبەستە لە جیهانی تۆپی پێدا کە رۆژانە نزیکەی 500 هەزار پاوەند دەخەمڵێنرێت
بەڵام لە بارودۆخی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رازی نییە و بێزاری خۆی بەرامبەر
شێوازی دابەشکردنی سەرچاوە داراییەکان لە نێوان ئەو یانانەی کە لەلایەن سندوقی
وەبەرهێنانی گشتی سعودییەوە بەڕێوەدەبرێن دەربڕیوە.
لە
کاتێکدا لە دوو یاری کۆتایی یانەی نەسڕ بەشدار نەبووە و یانەکەش بەبێ ئەو
سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئێستاش بەهۆی هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی هەژموونی زیاد لە
پێویست بەسەر خولەکەدا رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە بەڵام خولی پیشەگەری سعوودی بە راشکاوی
بە رۆناڵدۆی راگەیاندووە کە ڕێگەی پێنادرێت لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا کاروباری
خولەکە ئاڕاستە بکات و یانەی نەسڕ خۆی بەرپرسیارە لە بڕیارەکانی گواستنەوە و
دابینکردنی بودجە بۆ کڕینی ئەستێرە نوێیەکان.
ئێستاش ئەگەری ئەوە هەیە لە هاوینی 2026دا رۆناڵدۆ
ریزەکانی نەسڕ جێبهێڵێت چونکە باس لە بوونی مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە
بەهای 44 ملیۆن پاوەند دەکرێت کە دەتوانرێت لە بازاڕی داهاتوودا کارا بکرێت و
سەرەڕای تەمەنەکەی هێشتا زۆرێک لە یانەکانی جیهان ئامادەن وەک سەرمایەکی وەرزشی و
بازرگانی وەبەرهێنانی لەسەر بکەن.
سکای سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەفسانەکە
هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی وەرزشی سعوودی کە ئەگەر گەرەنتی وەرزشی زیاتری پێنەدرێت
وڵاتەکە جێدەهێڵێت و لە ئێستاشدا دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ سپۆرتینگ یان هاوتیمبوونی
لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە ئینتەر میامی ئەمریکی بڵاوبووەتەوە.
سەبارەت
بە گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد، تۆڕەکە جەختی کردووەتەوە کە ئەو بژاردەیە بە
تەواوی دوورە و شەیتانە سوورەکان هیچ ئارەزوویەکیان بۆ گەڕانەوەی نییە چونکە ئەوان
خەریکی بونیادنانی داهاتوون و رۆناڵدۆی تەمەن 41 ساڵ تەنها وەک چارەسەرێکی کاتی
دەبینرێت.