PM:03:20:09/02/2026
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا
مان یونایتد و چێڵسی و تۆتنهام بەجیا یارییان هەیە و لە جامی ئیتاڵیا ناپۆلی
رووبەڕووی کۆمۆ دەبێتەوە.
یارییەکانی خول و
پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە هەفتەی 26ی خولی
ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە کاتژمێر 11 و 15 خولەک دەبێتە میوانی
وێستهام یونایتد.
مانچستەر یونایتد
کە بە 44 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە بچێتە
پلەی سێیەمی ریزبەندی ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت.
جگە لەوەش شەیتانە سوورەکان
کە لە چوار یاریی رابردوودا لە ژێر دەستی مایکل کاریک بردنەوەی بەدەستهێناوە
دەیەوێت لەسەر ئەنجامە نایابەکانی بەردەوام بێت و پێنجەم بردنەوەی بەدوای یەک
بنوسێتەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیدز یونایتد دەکات، یانەی
تۆتنهامیش لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی نیوکاسل یونایتد دەبێتەوە.
هەر سبەینێ بەڵام
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی کۆمۆ
دەبێتەوە و براوەیان راستەوخۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر دەکات.
خ . ک