چەند یانەیەکی گەورە هەوڵی گواستنەوەی تۆنالی دەدەن

PM:02:49:09/02/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانەوەی تۆنالی لە نیوکاسڵ دڵنیایی لەسەر نییە و مان سیتی و مان یونایتد و یۆڤانتۆس و چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

یانەی مانچستەر یونایتد بۆ بونیادنانەوەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی لە وەرزی داهاتوودا، ساندرۆ تۆناڵی ئەستێرەی ئیتاڵی و یانەی نیوکاسڵی خستووەتە پێشەنگی ئەو یاریزانانەی کە دەیەوێت بییانباتە ئۆڵدترافۆرد.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاریزانە تەمەن 25 ساڵە ببێتە گەورەترین کێشەی بازاڕی گواستنەوەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی بەڕێوەبەری کارەکانی ئاشکرای کرد کە بریکارەکەی خەریکی بیرکردنەوەیە لە داهاتووی خۆی لەگەڵ نیوکاسڵ.

ئەم هەوڵەی یونایتد لە کاتێکدایە کە یانەکە پێشتر رۆیشتنی کاسێمێرۆی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پشتڕاست کردووەتەوە و دەیەوێت بە هێنانی تۆناڵی ئەو بۆشاییە گەورەیە پڕ بکاتەوە.

بەپێی میدیاکانی ئیتاڵیا، لە کاتێکدا یوڤێنتوس هەوڵی گەڕانەوەی بۆ سێریا ئەی دەدات و یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر سیتیش چاودێری دۆخەکەی دەکەن، نیوکاسڵ دەیەوێت سوودێکی دارایی خەیاڵی لە فرۆشتنی تۆناڵی بەدەستبهێنێت.

یانەکە کە ساڵی 2023 بە 55 ملیۆن پاوەند ئەو یاریزانەی کڕی، ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هێڵی ناوەڕاست لە جیهاندا داوای زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەکات.

لە لایەکی ترەوە ئیدی هاو ڕاهێنەری نیوکاسڵ هەرچەندە دەیەوێت هاندەران دڵنیا بکاتەوە کە یاریزانەکە دڵخۆشە، بەڵام قسەکانی جوزێپێ ریزۆی بەڕێوەبەری کارەکانی تۆناڵی جەنجاڵییەکی زۆری ناوەتەوە کاتێک وتی لە هاویندا بڕیاری کۆتایی دەدەن.