باشترین پێکهاتەی لاوانی 2025 ئاشکراکرا

PM:02:23:09/02/2026

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاماڵ و دۆوی و یەڵدز و هاوسن لە باشترین پێکهاتەی لاوانی ساڵی رابردوودان و رێستێسی فەرەنسیش گۆڵپارێزە.

پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ باشترین پێکهاتەی ساڵی 2025ی لەسەر ئاستی لاوان بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە ئاستی یاریزانەکان لە یارییەکانی هەڵبژاردە و یانەکانیان.

ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، هەریەکە لە لامین یاماڵی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و دیزێری دۆوی یاریزانی پاریس سان جێرمان و ئیسان نوانێری هێرشبەری ئینگلیزی لە هێڵی هێرشبردنی پێکهاتەکەدان.

جگە لەوەش لە هێڵی ناوەڕاست چوار یاریزان دەبینرێن کە ئەوانیش ئاردا گولەری ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید و زاێر ئێمری پاریس سان جێڕمان و کینان یەڵدزی یاریزانی یۆڤانتۆس و رۆدریگۆمۆرای پۆرتوگالین.

لە هێڵی بەرگریشدا سێ یاریزان دەبینرێن کە پێکهاتوون لە دین هاوسنی یاریزانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاو کۆبارسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و لویس کیلی ئارسناڵن.

بە پێی ئەو پێگەیە بێت، گیولاومی رێستێسی فەرەنسی و گۆڵپارێزی یانەی تۆڵۆز بە باشترینی ساڵی رابردوو دیاریکراوە و بە گۆڵپارێزی باشترین پێکهاتەی لاوانی ساڵی 2025 هەڵبژێردراوە.

خ . ک