AM:11:30:23/11/2021
396 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە نوێترین ڕیزبەندی تێنسدا جۆکۆڤیچ لە کوڕان و باری لە کچان پارێزگاریان
لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد.
ڕابیتەى تێنسی سەرزەوی ڕیزبەندی یاریزانانی بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بڵاوکردەوە
کە دوا ڕیزبەندی ساڵی 2021 بوو لە
ڕکابەرییەکانی تێنسی سەر زەویدا لە لاکێشە چیمەن و خۆڵییەکان.
لەسەر ئاستی کوڕان نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی بە کۆکردنەوەى 11 هەزار و 550 خاڵ
پارێزگاری لە پیشەنگی ڕیزبەندی کرد و بە جیاوازی دوو هەزار و 900 خاڵ لە پێش
میدڤیدیڤی ڕووسییەوە دێت کە پلەى دووەمی گرتووە و تاکە گۆڕانکاریش لە پلەى 10یەمدا
بەدی دەکرێت، ئەویش سینەری ئیتاڵی بوو کە توانی پلەى 10یەم لە فیلیکس ئۆجییەى
کەنەدی وەربگرێت.
لەسەر ئاستی کچانیش ئاشلی باری ئوسترالی وەک یەکەمی ڕیزبەندی ئاستی کچان کۆتایی بە
ڕکابەرییەکانی 2021 هێنا و جیاوازییەکەى لەگەڵ سابالینکای بیلاڕوسی زیاتر لە هەزار
خاڵبوو کە لە پلەى دووەمدایە، لە ڕیزبەندییەکەشدا هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی یەکەم
تا 10یەم ڕووینەدا و ئەنەس جابری تونسی لە
خانەى 10یەمدا بەدیدەکرێت.