ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئیسپانیا بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید براوەبوون

AM:11:27:22/11/2021

688 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لاسا بەجیاوازى 14 خاڵ لە سان پابلۆى بردەوە و ڕیاڵ مەدریدیش براوەبوو.

لە هەفتەى 11ى خولى باسکەى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لاسا لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى سان پابلۆ بورگۆس بووەوە.

بەرشەلۆنە کۆنترۆڵى یارییەکەى کرد و بەجیاوازى 14 خاڵ و بە ئەنجامى 83 خاڵ بەرامبەر بە 69 خاڵ یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، یانەى ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى ویزینک سەنتەرى تایبەت بەخۆى، میواندارى یانەى کوسور ڕیاڵ بیتیسى کرد و بەجیاوازى 23 خاڵ و بە ئەنجامى 71 خاڵ بەرامبەر بە 48 خاڵ یارییەکەى بردەوە.

بەم ئەنجامانە ڕیاڵ مەدرید دواى 10 بردنەوە و یەک دۆڕاندن لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى خاڵ لە پێش بەرشەلۆنە لاساى خاوەنى پلەى دووەمەوەیە.

گ . ف