AM:12:52:19/01/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەخولی ئیتاڵیا میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە لیچی بردەوە و پلەی دووەمی گرتووە.
لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیچی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی میلان بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن.
لەتایمی دووەم، دووبارە میلانییەکان لەپێناو گۆڵی یەکەم گەڕانەوە نێو یاریگا، پاش چەندین هێرشیش سەرکەوتوو بوون و توانیان لەخولەکی 76 تۆڕی گۆڵی لیچی لەڕێی فولکرووگەوە بهەژێنن، پاش ئەوەش هیچ گوڵێکی تر نەبینرا و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لەئێستاشدا میلان پلەی دووەمی گرتووە بەکۆکردنەوەی 46خاڵ، سێ خاڵ له پاش ئینتەری پێشەنگە.