خولی سعودیە.. هیلال شکستی نیۆم هێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد

PM:10:36:18/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی نیۆم هێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی سعودیە، نیۆم لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی کرد.
لە تایمی یەکەم،  نیۆمی خاوەن یاریگا باشتر بینران، توانیشیان لە خولەکی 42 لەڕێگای بورایکەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی هیلال بە جیاوازی گەڕانەوە، توانیشان لە خولەکی 49 گۆڵی یەکسان لەڕێگای تەمباکتییەوە تۆماربکەن، پاشان دووبارە باشتر بینران و توانیشان لە خولەکی 66 بە لێدانی سزا لەڕێگای نێڤێسەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن، پاش ئەوەش هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و کوڕانی ئینزاگی توانیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوە بەدەستبهێنن.
لە ئێستاشدا خاڵەکانیان بوو بە 41 خاڵ له پلەی یەکەم، نیۆمیش 20 خاڵی هەیە لە پلەی 10یەم.