خولی ئیتاڵیا... رۆما شکستی بە تۆرینۆ هێنا و چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی

PM:10:09:18/01/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە تۆرینۆ هێنا و چووە پلەی چوارەمی ریزبەندی.

لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا، تۆرینۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری رۆمای کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی میوان باشتر بینران و توانیشان لە خولەکی 26 گۆڵی یەکەم لە رێگای مالێنی تازە یاریزانیان تۆماربکەن، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە رۆما باشتر دەرکەوتن، توانیشان لە خولەکی 72 گۆڵی دووەم لە رێگای پاولۆ دی بالاوە تۆماربکەن و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات و گورگەکانی پایتەخت سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا، بەو سێ خاڵەش چوونە پلەی چوارەمی ریزبەندی بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ.

لە یارییەکانی تریشدا، فیۆرێنتینا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بۆلۆنیا هێنا، پارما و جەنەواش بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.