PM:09:37:18/01/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن بە گۆڵێکی بێوەڵام لە
ئەستۆن ڤێلای بردەوە و تیپەکەی ئۆنای ئیمری هەلی دووەمی ریزبەندی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلتەرا، ئەستۆن
ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیڤەرتۆنی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک
بوو، تا رادەیەکیش یانەی خاوەن یاریگا باشتر بینرا، بەڵام پاش چەندین هەوڵ ئەو
تایمە بەبێ گۆڵ و بە سپێتی کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی میوان لە خولەکی 59
لەڕێگای بارییەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش کشانەوە بۆ پارێزگاریکردن لەو
تاکە گۆڵە، لە کۆتایشدا سەرکەوتوو بوون و پاش چەندین هەوڵیش کوڕانی ئیمری نەینتوانی
هیچ گۆڵێک تۆماربکەن.
سەرەنجامیش، یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام
بەبردنەوەی ئیڤەرتۆن کۆتایی پێهات و خاڵەکانیان لە پلەی 10یەم بوو بە 32 خاڵ، ئەستۆن
ڤێلاش 43 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەم و بەجیاوازی گۆڵ لە پاش مان سیتی دووەم دێت.
لە
یارییەکی تریشدا هەردوو یانەی نیوکاسڵ و وڵڤەرهامپتۆن بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.