PM:08:54:18/01/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام 50 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئۆسکار پۆپ لە مان سیتییەوە
ئامادەکردووە.
بەگوێرەیفیچاجێس، تۆتنهامی
ئینگلیزی چاودێری ئۆسکار پۆپی یاریزانی نەرویجیی مانچستەر سیتی دەکات، دوای ئەوەی
ڕۆڵی لەناو پێکهاتەی سیتیزندا کەمبووەتەوە.
تۆتنهام ئەم سیناریۆیە بە دەرفەتێکی ڕوون دەزانێت بۆ ئەوەی بچێتە
دانوستاندنێکی جددی، یاریزانێکی تەمەن 22 ساڵ دەکاتە ئامانج کە بە لێهاتوویی
تەکنیکی بەرز و توانای یاریکردنی نێوان هێڵەکان لە شوێنە تەنگەکاندا ناسراوە، بۆ
ئەوەی بژاردەیەکی هێرشبەری جیاواز لەناو سیستەمی هێرشبەریدا دابین بکات.
کارگێڕی سپێرزی ئینگلیزی پێی وایە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پێش
باقی ڕکابەرەکان بکەوێت و گرێبەستەکە کۆتایی پێبهێنێت پێش ئەوەی بەهای بازاڕی
یاریزانەکە بەرزبێتەوە.
تۆتنهام لەم گواستنەوەیەدا رکابەری لەگەڵ چێلسی دەکات، بۆیە دەیەوێت
بە زووی گرێبەستەکە تەواو بکات و ئۆفەرێکی بە بەهای 50 ملیۆن پاوەندی بۆ پۆپ
ئامادە کردووە.
ئۆسکار پۆپ لەم وەرزەدا 15 یاری فەرمی ئەنجامداوە و یەک ئەسیست لە
سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە، لە زۆربەی یارییەکانیشدا بە شێوەی یەدەگ بەشداریی
پێکراوە.