PM:08:17:18/01/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ بە گۆڵێکی بێوەڵام
شکستی بە ئالاڤێس هێنا و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 41 خاڵ.
لە یارییەکانی هەفتەی 20 خولی ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ
مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا بەتەواوی
دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت بەڵام پاش چەندین هەوڵ لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو
نەبوون و ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەر لەگەڵ دەستپێک و لە خولەکی
48 سۆرلۆس ئەتلەتیکۆی بە گۆڵێک پێش خست، پاش ئەوەش یارییەکی هاوسەنگ بینرا بەڵام
هیچ گۆڵێکی لێنەکەوتەوە و سەرەنجامیش یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش کوڕانی سیمیۆنی بە گۆڵێکی بێوەڵام
براوەبوون و توانیان خاڵەکانیان بۆ 41 خاڵ بەرزبکەنەوە لە پلەی چوارەم، ئالاڤێسیش
19 خاڵی هەیە لە پلەی 18یەم.