مباپێ متمانەی بە ئاربیلوا نییە.. کێ بە گونجاو دەزانێت؟

PM:07:45:18/01/2026

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ متمانەی بە ئاربیلوا نییە و پێیوایە زیدان تاکە فریادرەسی ئێستای ریاڵ مەدریدە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید متمانەی بە تواناکانی ئەلڤارۆ ئاربیلوای راهێنەری نوێی یانەکەی نییە.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، مباپێ کەمێک رەخنەی لە مامەڵەی پێرێز هەبوو لەگەڵ ئەلۆنسۆ، چونکە پێی وایە دەبوایە متمانەی زیاتری پێبکات تا تیپەکە بگەیەنێتە لوتکەی ئاستی خۆی.

هەروەها ئەستێرە فەرەنسییەکە پێی وایە تواناکانی ئەلۆنسۆ زۆر لە ئاربیلوا باشتربوون و ئەو راهێنەرە نوێیە ناتوانێت ژووری جلگۆڕین رێکبخاتەوە و ئەنجامەکانی یانەکە باشتربکات.

لۆ پاریسیان ئاشکراییکردووە،مباپێ تەنیا یەک ناو لە مێشکیدایە، ئەویش زینەدین زیدانە،، یاریزانەکە پێی وایە زیدان تاکە فریادرەسە وەک ئەوەی لە 2015 و 2019 لە ناوەڕاستی وەرزدا هات و یانەکەی رزگارکرد.