PM:07:00:18/01/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ پێشەنگی لیستی خاوەن زۆرترین داهاتی لەنێو وەرزشکاران گرتووە
و پلەی دووەمی بە مێسی چۆڵکراوە.
لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەی سپۆرتیکۆدا ئاشکرایکردووە،کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیئەستێرەی
پورتوگالی بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک لە پێشەنگی لیستی زۆرترین مووچەی وەرزشکارانی
جیهانە و کۆی داهاتەکەی 260 ملیۆن دۆلارە، بەمەش سەرجەم ئەستێرەکانی وەرزشە
جیاوازەکای تێپەڕاندووە.
گەورەترین سەرسوڕمان لەم ڕیزبەندییەدا، ساول کانێلۆ ئەلڤارێزی
بۆکسێنەری مەکسیکی بوو کە بە 137 ملیۆن دۆلار پلەی دووەمی بەدەستهێنا و پێشلیۆنێل مێسیئەرجەنتینی
کەوت کە بە داهاتی 130 ملیۆن دۆلار پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
زۆربەی ئەم پارەیە لە مووچە و پاداشتەکانەوە دێت، لەکاتێکدا گرێبەستی
سپۆنسەری و ڕێککەوتنە بازرگانییەکان بەشێکی زۆری داهاتەکە پێکدەهێنن، ڕۆناڵدۆ
بەتەنها داهاتی نزیکەی 60 ملیۆن دۆلاری لە سپۆنسەرییەوە بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا
کانێلۆ تەنها 12 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.
بەپێی سەرچاوەکە، خوان سۆستۆی یاریزانی بەسیبۆڵ بە داهاتی کەمێک زیاتر
لە 129 ملیۆن دۆلار و لیبرۆن جەیمس بە زیاتر لە 128 ملیۆن دۆلار پلەی چوارەم و
پێنجەمیان گرتووە.